ههولێرـ INA
ئهمرۆ سێ شهممه، بهرپرسانى باڵاى حکوومهتی ئەمەریکا و هەرێمی کوردستانى عێراق، کۆبوونەوەی كۆميتهى بەڕێوەبەری جێبەجێکاریان بۆ پرسی پێشمەرگە لە سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە هەولێر ئەنجام دا.
نووسینگهی راگهیاندنی سهرۆكایهتی ههرێمی كوردستان لهراگهیهندراوێكدا كهبۆ ئاژانسی ههواڵی عێراقی ناردووه، راگهیاندووه" کۆبوونەوهكه بۆ ههڵسهنگاندنى ئهو پێشكهوتنه بوو كه له پرۆسەی چاکسازی لە هێزی پێشمەرگەدا بهديهاتووه له چوارچێوهى یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگەدا و ئەیلوولی ٢٠٢٢ نوێ کراوەتەوە.
كۆميتهكه ئهو پێشکەوتنانەى خسته ڕوو کە بۆ چاکسازیی له هێزى پێشمەرگەدا بەدەستهاتوون، هەروەها لەسەر خاڵە سەرەکییەکان بۆ ساڵی داهاتوو ڕێککەوتن وەک بەشێک لە پابەنديی هاوبەش و درێژخایەن بۆ یەکخستنی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوهى وەزارەتی کاروباری پێشمەرگەدا و بنیاتنانی هێزێکی پیشەیی و بەتوانا بۆ تێکشکاندنی یەکجارهكیی داعش.
وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە پێشکەوتنی بەرچاوی لە پرسی چاکسازی لە پێکهاتەی دارایی و هێزەکاندا بەدەستهێناوە. وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە بە خۆشحاڵییەوە دەڕواننە بەردەواميی هەوڵەکانی چاکسازی کە لە یاداشتنامەی لێكگەیشتنی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا و وەزارەتی کاروباری پیشمەرگە لە ٢٠٢٢دا هاتووە. وڵاته یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پاڵپشتی لە گەلی عێراق بە هەرێمی کوردستانیشەوە دەکات بۆ بنیاتنانی عێراقێکی بههێز و سهقامگير و خاوەن سەروەری.