بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوە و هاوتا ئوردنییەکەی، ئەیمەن سەفدی، جەختیان لەسەر گرنگی دوورخستنەوەی ناوچەکە لە هەڕەشە سەربازییەکان کردەوە.
وەزارەتی دەرەوە، لهراگهیهندراوێكدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیری دەرەوەی شانشینی هاشمیی ئوردن ئەیمەن سهفدی کردووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووه" باسیان لە بۆردومانەکانی ئەم دواییە کردووه کە خاکی ئوردن و شوێنێکی سەربازی ئەمریکای کردە ئامانج، وەزیری دەرەوە ئیدانەکردنی ئهم كاره لهلایهن عێراقهوه دەربڕیوه.
هەروەها جەختیان كردووه لەسەر قووڵایی پەیوەندییەکانی عێراق و ئوردنی و پێویستی دوورخستنەوەی هەردوو وڵات و ناوچەکە لە هەڕەشە سەربازییهكان كه لەهەر لایەنێکەوە بێت.