بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، موحسین مەندەلاوی، سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت، داوای هاوکاری لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان و سود وەرگرتن لە شارەزایی پسپۆڕان لە هەموو بوارەکاندا کرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بەدهستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ئەمڕۆ سێشەممە، مەندەلاوی لە نووسینگەکەی خۆی پێشوازی لهتیمی کۆمپانیای ڕاوێژکاری نێودەوڵەتی ئادەم سمیس،و بەرنامەی دارایی پاڵپشتی تەکنیکی و ڕاوێژکاری بۆ عێراق (TAFFI)، بە ئامادەبوونی ئەندامێکی لیژنەی ئاسایش و بەرگری پەرلەمان عەلی ئەلسەعدی كرد.
لە میانی دیدارێکەدا، مەندەلاوی جەختی لهسهر پێویستی کرانەوە و هاریکاری كردووه لەگەڵ ناوەندە نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان لە بوارە جیاجیاکان و گرنگی دابینکردنی ئەو ئاسانکاریانەی کە پێویستن بۆ کارەکانیان و سود وەرگرتن لە شارەزاییەکانیان لە هەموو ڕوویەکەوە، بەتایبەتی لەئاستی یاسادانان، بەرزکردنەوەی ئاسۆی هاوکاری نێوان کۆمپانیا نێودەوڵەتییە بەناوبانگەکان و ئەنجومەنی نوێنەران، و ئەنجامدانی وۆرک شۆپی هاوبەش بۆ ئاڵوگۆڕی ئەزموون لەگەڵ پسپۆڕان.