ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی بۆ پێنجشەممەی داهاتوو دواخست

ناوخۆ
  • 30-01-2024, 17:04
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی خۆی کە ئەمڕۆ بەڕێوەچوو، بۆ پێنجشەممەی داهاتوو دواخست.
    فه‌رمانگه‌ی ڕاگەیاندنی ئەنجومەن لە بەیاننامەیەکدا، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی گەیشتووە، ڕایگەیاندووە" ئەنجوومەنی نوێنەران لە دانیشتنی ئەمڕۆدا دەنگی لەسەر ڕەشنووسی یاسای یارمەتی یاسایی دا، هاوکات دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی نێوان حکومەتی کۆمار عێراق و حکومەتی کۆماری تونس دواخست، سەبارەت بە خزمەتگوزارییە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمەکانیان لەسەر داوای لیژنه‌ی تایبه‌ت.
    هەروەها ئەنجومەنی نوێنەران دەنگدانی لەسەر ڕەشنووسی یاسای پەسەندکردنی ڕێککەوتنی گواستنەوەی دەریایی نێوان حکومەتی کۆماری عێراق و حکومەتی کۆماری میسری عەرەبی دواخست، لەسەر داوای لیژنەی پەیوەندیدار.
    ڕوونیشیکردەوە کە موحسین مەنده‌لاوی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران بە وەکالەت دووپاتی کردەوە کە دەنگدان لەسەر یاسای ئاسایشی نیشتمانی هەفتەی داهاتوو ئەنجام دەدرێت.
    ئاماژەی بەوەشکرد" ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای دەسەڵاتی باڵای دەریایی عێراقی تەواوکرد، هەروەها ئەنجومەن ڕاپۆرت و گفتوگۆی ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای ماددە هۆشبەرەکانی ژمارە (50)ی  ساڵی ٢٠١٧ تەواوکرد.
    راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ ڕوونیکردەوە" كه‌له‌دانیشتنەکە خوێندنەوەی یەکەمی ڕەشنووسی یاسای بیست و یەکەمی هەموارکردنی یاسای خاوەن خانووەکان ژمارە (٢٥)ی ساڵی ١٩٦٠ كرا، هەروەها ئەنجومەن خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای تایبەت بەیەکەم هەموارکردنەوەی یاسای بەرگری شارستانی ژمارە (٤٤)ی ساڵی ٢٠١٣ كرد.
    ئەنجوومەنی نوێنەران خوێندنەوەی یەکەمی بۆ ڕەشنووسی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی ژمارە (٢٠)ی ساڵی ٢٠٠٣ تەواو کردووە، جگە لە تەواوکردنی خوێندنەوەی یەکەمی پڕۆژەی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی فەرماندەیی شۆڕشی ژمارە (175)ی ساڵی 1994 و (4)ی ساڵی 2003."
    لە دانیشتنەکەدا رێوره‌سمی سوێندخواردنی بورهان ناسر محەمەد وەک ئەندام پەرلەمان و جێگرەوەی محەمەد حەلبوسی به‌رێچوه‌چوو.