بەغداد/ INA
تیمی ڕاگەیاندنی حکومی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە جەختی لەوەکردەوەکە ڕێکخستنی هەڵگرتنی چەک بۆ هاوڵاتیان بەفەرمانی حکومەت بووە و یەک ملیاردیناریش تەرخان کراوە بۆ کڕینەوەی چەک لەهاووڵاتیان.
وتەبێژی ڕاگەیاندنی حکومی حەیدەر مەجید بەئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ڕاگەیاند" کە سەکۆی ئەلکتڕۆنی کەلەلایەن فەرمانگەی بنکەی بەیاننامەی نیشتیمانی لە ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیرانەوە بەهەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ دامەزرێنراوە بەمەبەستی ڕێکخستنی هەڵگرتنی چەک لەلایەن هاووڵاتیانەوە لەگەڵ فەرمانە حکومیەکاندا یەک دەگرێتەوە بۆ جێبەجێکردنی بەرنامەحکومیەکە، تاکو چەک تەنها بەدەست دەوڵەتەوە بێت.
وتیشی ئەم بڕیارە بەپێی یاساو بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 24045 ی ساڵی 2024 جێبەجێدەکرێت ویەک ملیاردیناریش بۆ فەرماندەییەکانی پۆلیسی بەغدا وپارێزگاکان دابین کراوە، جگە لەپارێزگاکانی هەرێمی کوردستان.