بەغداد/ INA
دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە دوو تاوانباری دەستگیرکرد لە بەغداو زیقاڕ کە 60 هەزار دۆلاری ساختەیان پێبووە.
بەیاننامەی دەزگاکە کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی بەپێی زانیاری وردی هەواڵگری وبەدووداچوونکردن لەلایەن تیمەکانی دەزگای ئاسایشی نیشتیمانی لەزیقاڕ و پاش بەدەستهێنانی ڕێکاری یاسایی توانرا تۆمەتبارەکە لەکاتی گەیاندنی 30 هەزاردۆلاری ساختە بە کەسێک دەستگیربکرێت، کەپاشان دانی نا بەتاوانەکەی.
وتیشی کە تیمەکانمان بەهەمانشێوە لەبەغداد توانیان تۆمەتبارێک دەستگیربکەن کە 30 هەزار دۆلاری ساختەی پێبووە، ڕوونیشی کردەوەکە تاوانبارەکان ڕەوانەی لایەنی دادوەری کران بۆ سزادانیان.