پرسه‌نامه‌يه‌ك له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانه‌وه‌

ناوخۆ
  • 30-01-2024, 14:30
  • +A -A

    هه‌ولێرـ INA
    نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خوالێخۆشبوو دڵشاد عوسمان بريكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی راگه‌یاندووه‌. ونووسینگه‌ی راگه‌یاندنی بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌ وتێدا هاتووه‌" پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشى له‌ خێزان و كه‌سوكارى خوالێخۆشبوو دڵشاد عوسمان بريكارى پێشووترى وه‌زاره‌تى دارايى و ئابووريى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ده‌كه‌م، هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
    خوالێخۆشبوو كاديرێكى دڵسۆزى نيشتمانپه‌روه‌ر و پيشه‌يى بوو، له‌ خواى مه‌زن داواكارم گيانى به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ خێزان و كه‌سوكارى به‌ڕێزيان ببه‌خشێت.