به‌غدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بانگهێشتنامەیەکی فەرمی لە هاوتا تونسییەکەیەوە پێگه‌یشت بۆ ئه‌وه‌ی سەردانی تونس بكات، هاوکات داوای لە کۆمپانیاکانی تونسی کرد بەشداری له‌پڕۆژەكانی عێراق و هەلی وەبەرهێنان بکەن.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشوازی لە شوکری لەتیف باڵیۆزی کۆماری تونس لە عێراق کرد".
لە کۆبوونەوەیه‌کەدا ئاسۆی هاوکاری هاوبەشی نێوان هەردوو وڵاتی برا، و ڕێگاکانی پتەوکردنی پەیوەندییەکان لەسەر ئاست و بوارە جیاجیاکان، لەپێناو بەرژەوەندی گەلانی عێراق و تونس تاوتوێکرا.
له‌لای خۆیەوە باڵیۆز شوکری لەتیف" سڵاوی سەرۆک وەزیرانی تونس، ئەحمەد ساڵح ئەلحەشانی و پێزانینی بۆ هەڵوێستەکانی عێراق به سەرۆک وەزیران راگه‌یاند، له‌گه‌ڵ خواستی دڵسۆزانەی بۆ فراوانکردنی هاوبەشی ستراتیژی و پتەوکردنی دۆستایەتی نێوان هه‌ردوو وڵات، کە لەلایەن قه‌یس سەعید سەرۆکی تونسەوە پشتگیری لێوه ده‌كرێت.
باڵیۆز تونس پەیامێکی نووسراوی ئەلحەشانی بۆ محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هەڵگرتبوو، کە بریتی بوو لە بانگهێشتی فەرمی بۆ سەردانیكردنی تونس، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ڕێگاکانی هەمەچەشنکردنی بوارەکانی هاوکاری و بەرزکردنەوەیان بۆ بەرزترین ئاست، هەروەها بۆته‌كه‌زكردنه‌وه له‌سه‌ر كاری هاوبەشی بنیاتنەر.
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێزانینی خۆی بۆ بانگهێشتنامەکە و وەڵامدانەوەی بە زووترین کات دەربڕی، جەختی لەسەر گرنگی پشتیوانی یەکتری لە کۆڕبەندە نێودەوڵەتییەکان و هەڵوێستی تونس سەبارەت بە پرسی فەلەستین کرد.
سودانی داوای له‌کۆمپانیا تونسییەکان كرد بەشداری لە پڕۆژەکان وده‌رفه‌تی وەبەرهێنان و بنیاتنانی ژێرخانی عێراق بكه‌ن و یەکخستنی ئابووری و سەرکەوتنی کۆبوونەوەکانی داهاتووی لیژنەکانی عێراق و تونس لە بەغدا به‌گرنگی زانی.
کاساس: یارییەکەمان بەرامبەر بەحرەین بەهێز دەبێت