کەشناسی عێڕاق ....باران وبه‌فر ده‌بارێت و پله‌كانی گه‌رماش نزم ده‌بنه‌وه‌

ناوخۆ
  • 30-01-2024, 10:49
  • +A -A

    بەغداد/ INA
    کەشناسی عێڕاق ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە باری کەشوهەوای بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی چوارشەممە لەناوەڕاست و باشوور ساف و پەڵەهەوردەبێت، لەباکووریش هەورو ڕێژنەبارانی بروسکاوی دەبێت، پلەکانی گەرماش لەناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتردەبێت ولەباشووریش هەندێک بەرزدەبێتەوە.
    ڕۆژی پێنجشەممەش لەناوەڕاست و باشوور هەندێک هەور وڕێژنەباران دەبێت وبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک دادەبەزن لەباکووریش پەڵەهەور دەبێت ودەرفەتی بارانێکی سووکیش دەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک نزمتردەبنەوە، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتر دەبن.
    ڕۆژی هەینی داهاتووش  لەناوچەکانی ناوەڕاست هەندێک هەور دەبێت و لەباکووریش هەورێکی کەم دەبێت و دەرفەتی بارانبارینیش دەبێت ،پلەکانی گەرماش لەڕۆژی پێشتر نزمتردەبن، لەباشووریش هەندێک هەوردەبێت وپلەکانی گەرماش دادەبەزن.
    ڕۆژی شەممەش لەناوەڕاست هەوردەبێت و لەباکووریش هەوروباران دەبێت و بەفریش لەبەشەکانی ڕۆژهەڵاتیدا دەبارێت، لەباشووریش ساف وهەندێک هەوردەبێت، پلەکانی گەرماش لەسەرانسەری وڵاتدا نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.