بهغدا-INA
ئەمڕۆ سێشەممە، بانکی ناوەندی ئاشکرای کرد کە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکی هودای عێراقدا سەپاندووە، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە بانکەکە بەشداریی لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی لە ماوەی ساڵی 2023دا نەکردووە.
بانکی ناوەندیی عێراق، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاندووە" وهزارهتی گەنجێنەی ئەمریکا سزای بەسەر بانکی ئەلهودای عێراقدا سەپاندووە بەهۆی چالاکییەکانی لە ساڵی ٢٠٢٢دا.
ئاماژەی بەوەشکرد" بانکەکە لە ماوەی ساڵی 2023دا بەشداریی لە پەنجەرەی کڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی نەکردووە، وبانکی ئەلهودا بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکانی بەبێ ئەوەی مامەڵە بە دۆلاری ئەمریکی بکات و ڕێگەی پێدراوە مامەڵە بەدراوەکانی بیانی دیکە بکات.