بەغداد/INA
ئەمڕۆ ڕۆژی سێشەممە، سەرۆکی دەستەی دەسپاکی فیدڕاڵی حەیدەرحەنون جەختی لەگرنگی هەماهەنگیکردن کردەوە لەگەڵ هاووتاکانی لە وڵاتانی عەرەبیدا.
دەستەکە لە بەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سەرۆکی دەسپاکی فیدڕاڵی حەیدەر حەنون چاوی کەوت بە باڵیۆزی لوبنان عەلی حبحاب.
حەنون لەدیدارەکەدا ئاماژەی کرد بەوکرانەوە گەورەیەی حکومەتی عێڕاقی بەرامبەربە وڵاتانی عەرەبی، پێداگریشی کرد لەسەر نەهێشتن و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و ڕاماڵکردنی ئاڵنگاریەکان.
هەروەها حەنون خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بۆ واژۆکردنی یاداشتنامەی لێکگەیشتن لەگەڵ دەزگا هاوشێوەکانی لە وڵاتانی عەرەبی دیکە، کەبەشێکە لەو هەنگاوانەی دەنرێن بۆ جێبەجێکردنی ڕێککەوتننامە نێودەوڵەتی و عەرەبیەکانی نەهێشتنی گەندەڵی.
لەلایەن خۆیەوە باڵیۆزی لوبنان ئامادەیی باڵیۆزخانەکەی دەربڕی بۆ هاوکاریکردن و ڕاماڵکردنی ئاستەنگاکانی هەمبەر نەهێشتنی گەندەڵکاریەکان.