بەغداد/ INA
وەزارەتی ناوخۆ ڕوونکردنەوەیەکی دا دەربارەی ڕووداوێکی کوشتن لە ناوچەی زەعفەڕانیە لە بەغداد.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کە دەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی هەندێک لە ماڵپەڕەکانی فەیسبووک ڕاپۆرتێکی تەلەفزیۆنیان بڵاوکردەوەکە ڕووداوێکی کوشتن لە ناوچەی زەعفەڕانیە ڕوویداوە، پاش دەمەقاڵێیەک لەنێوان بکوژان و کوژراوەکە وپاشانیش هیچ ڕێکارێکی یاسایی وەرنەگیراوە دەربارەی کوشتنەکە ، ئەویش لەبەرئەوەی بکوژەکان وتوویانە ئێمە خزمی وەزیری ناوخۆین.
بەیاننامەی وەزارەت ڕوونیکردەوە کە ئەم قسەڵۆکە دوورە لە ڕاستیەوەو بنکەی پۆلیسی زەعفەڕانیە 6 کەسی دەستگیرکردووە لەسەر ئەم ڕووداوەو ڕێکاری یاساییش دژبەوانە وەردەگیرێت کە تۆمەتی ناڕەوا دەدەنە پاڵ وەزارەتی ناوخۆ.