به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا ڕاگرتنی گەشتە هاتوو و دەرچووەکانی تا کاتژمێر 10ی شەوی ئەمڕۆی ڕاگەیاند.
لە ڕاگەیەندراوێکی ئیدارەی فڕۆکەخانە، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" ئیدارەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەیەوێت ڕوونکردنەوە بۆ ڕای گشتی و سەرنشینە بەڕێزەکانمان بدات سەبارەت بە داخستنی فڕۆکەخانە بەڕووی گەشتە هاتوو و ده‌رچووه‌كاندا، كه‌به‌مه‌به‌ستی درێژکردنەوەی کاتەکانی کاری چاککردنەوەی بەپەلە لەسەر ڕێڕەوی فڕین 15L 33R، بە مەبەستی تەواوکردنی چاککردنەوەی فریاگوزاری لەسەری تا کاتژمێر دەی ئەم ئێوارەیە بزاڤی فرین له‌م فرۆكه‌خانه‌یه راده‌گیرێت.