مەکیە: حکومەت بەردەوامەلە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ قەیرانی بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون

ناوخۆ
  • 29-01-2024, 19:30
  • +A -A

    بەغداد/INA
    سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی بۆ وەبەرهێنان حەیدەر محمد مەکیە ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیلەوەکردەوەکە حکومەت بەردەوامە لە دۆزینەوەی چارەسەری بۆ کێشەی نیشتەجێبوون و بەرزبوونەوەی نرخی یەکەکانی نیشتەجێبوون.
    دەستەکە لەبەیاننامەیەکدا کە ڕەوانەی ئاژانسی هەواڵی عێڕاقیە کرا وتی سەرۆکی دەستەی نیشتیمانی نیشتەجێبوون کۆبوونەوەیەکی سازدا لەگەڵ سەرۆکانی دەستەکانی وەبەرهێنان  لەبەغداولە پارێزگاکان.
    لەکۆبوونەوەکەدا مەکیە جەختی لەوەکردەوەکە دەستەکانی وەبەرهێنان بەرپرسیارێتی نیشتیمانی مەزنیان گرتووەتە ئەستۆ بۆ زیادکردنی داهاتی دەوڵەت، حکومەتی عێڕاقیش بەردەوامە لەچارەسەری کێشەی نیشتەجێبوون، ئەویش لەڕێگای درووستکردنی شاری نیشتەجێبوونی نوێ.
     ڕوونیشی کردەوە کەچەند ڕێکارێک وەردەگیرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بەرزبوونەوەی نرخەکان.
    هەروەها لەکۆبوونەوەکەدا باس کرا لە دابینکردنی پارچەزەوی بۆ دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون، هەروەها کۆششکردنیش بۆ لابردنی ئاڵنگاریەکان هەمبەربە دروستکردنی یەکەکانی نیشتەجێبوون.