کەربەلای پیرۆز-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، مەزارگەی ئیمام حوسێنی پیرۆز دەستپێکردنی جێبەجێکردنی پڕۆژەی شارە مۆدێرنەکەی ڕاگەیاند کە تایبەتە بە نابینایان و کەم بینایی لە پارێزگای کەربەلا، جەختیشی لەوە کردەوە کە پڕۆژەکە بە پێی نوێترین تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان دیزاین کراوە.
بەرپرسی پەیمانگاکانی نابینایان و کەم بینا لە عێراق كهسەر بە مەزاری پیرۆزی حوسێن، عامر شەمەری، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ماڵپەڕی فەرمی مەزاری پیرۆز کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وهریگرتووه، ڕایگەیاند: لە ژێر ڕێنمایی ڕاستەوخۆی نوێنەری دەسەڵاتی باڵای ئایینی و پارێزەری شەرعی مەزاری پیرۆزی حوسێن شێخ عەبدولمەهدی کەربەلای، تەواوکردنی سەرجەم دیزاینە ئەندازیاریەکان بۆ پرۆژەی شارە مۆدێرنەکان بۆ نابینایان و کەم بیناکان له پارێزگای کەربەلا تهواوكراون.
ئاماژەی بەوەشکرد" شارەکە یەکەمین شار دەبێت لە جۆری خۆیدا لە عێراق و ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، هەروەها سەرجەم خزمەتگوزارییەکان بۆ نابینایان و کەم بینا بێ بەرامبەر بەردەست دەبن.
ڕوونیشیکردەوە" پڕۆژەکە دەکەوێتە سەر ئەو ڕێگایەی پارێزگای کەربەلای پیرۆز و نەجەف بەیەکەوە دەبەستێتەوە، و لەسەر ڕووبەری (16) دۆنم و (5) نهۆم جێبەجێ دەکرێت".
ههروهها وتی" پڕۆژەکە پۆلی فرەکار، تاقیگە، هۆڵی وەرزشی، گۆڕەپانی وەرزشی، و بنکەیەکی تەندروستی لەخۆدەگرێت، ئەمە جگە لە سەنتەرێکی تایبەت بە تاقیکردنەوەی بینین، مەلەوانگە، هەروەها شوێنێکی دیاریکراو بۆ شوێنی نیشتەجێبوونی ستافی دەرەکی وانەوتنەوە بۆ نابینایان”.
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا راگهیاند" شارەکە هەلی کاریش بۆ هاوڵاتیان وگەنجانی شارەزا دەڕەخسێنێت، جەختی لەوە کردەوە گرێبەست لەگەڵ باشترین ڕاهێنەرە بیانییەکان بۆ ڕاهێنانی ستافی ژن كراوه".
ئاماژەی بەوەشکردووە" پڕۆژەکە بەپێی نوێترین تایبەتمەندییە نێودەوڵەتییەکان دیزاین کراوە کە لەگەڵ رهوشی نابینایان دەگونجێت، جگە لە دیزاینی دەرەوەی کە لە زمانی برێلەوە ئیلهام وەرگیراوە.