بەغداد/ INA
وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شمەری ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە جەختیکردەوەلەوەی کە دیواری کۆنکریتی ئەمنیەتی ناوچەکانی شنگال بەئاڕاستەی فیشخابوور زیاتر دابین دەکات.
وەزارەت لەبەیاننامەیەکدا کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" وەزیری ناوخۆ وشاندی یاوەری ئەمڕۆ هەستا بەسەردانیکردنی کارگەی کۆنکریت و بیناسازی لەسەرسنووری عێڕاق وسوریا.
لەمیانەی قسەکانیدا وتی کە ئەم کارگەیە بەدەسکەوتێکی مەزن هەژماردەکرێت لەڕووی ئەوەی کە لەلایەن هێزەکانی سنوورپارێزەوە بەڕێوەدەبرێت.
هەروەها ئەم کۆنکرێتانە بە کواڵێتی هونەری دروست دەکرێن.
هێزەکانی سنوورپارێز ئەم کارەیان خستە سەرئەستۆی خۆیان لە قەزای شنگالەوە بەئاڕاستەی ناحیەی ڕەبیعە و ڕووباری فیشخاپوور، کەدەرەنجام ئەمنیەتی سنوورەکان باشتر پارێزراودەبن و دزەکردنەکان و ڕەوانەکردن کەمتردەبنەوە.