بەغداد / INA ـ حەسەن فەواز
وەزارەتی بازرگانی ئەمڕۆ ڕایگەیاند ڕێککەوتن کراوە کە بنکەیەکی بازرگانی عێڕاقی لەعەممان بکرێتەوە.
بریکاری وەزارەتی بازرگانی غەسان فەرحان لە میانەی دیداری ئابووری عێڕاقی ئوردنی کە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی ئامادەی بوو وتی کۆششگەلێک لەئارادایە بۆ هاوکاری ئابووری لەنێوان عێڕاق وئوردن ئەویش لە چوارچێوەی بەرنامەی حکومیدا بۆ کرانەوە بەرامبەر وڵاتان وهاوبەشی ڕاستەقینە.
جەختیشی لەوەکردەوەکە عێڕاق نەخشەیەکی ڕوونی داڕشتووە بۆ کەرتی ئابووری کەلەگەڵ پابەندیەکانی حکومەت بۆ چاکسازی ئابووریدا هاووتەریبە.
وتیشی کە سەرجەم بازرگانان و کەرتی تایبەت هان دەدەین بۆ بەشداریکردن وسوودوەرگرتن لەم دیدارەی کە هاوکاریەکانی ئابووری نێوان هەردوو لا پتەوترو بەگوڕتردەکات و چەند بنەمایەکی ڕاست ودروست لەنێوان هەردوو وڵات بۆ بەگوڕدانی بازرگانی دادەڕێژێت.
هەروەها ئاماژەی بەوەکردکە لێژنەی هاوبەشی هەردوولا کە لەبەغدا کۆبوونەوەیان سازدا دەرەنجامی واژۆکردنی لێکگەیشتنەکانی لێکەوتەوە و داوای کرد کە بەزووترین کات بنکەی بازرگانی ئوردنی لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد بکرێتەوە بۆ پێشکەشکردنی کاڵاو شمەکی ئوردنی.