سه‌رۆك كۆمار وسەرۆک وەزیران جەخت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ کە عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکان

سیاسی
  • 29-01-2024, 14:18
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    عه‌بدوله‌تیف جه‌مال ره‌شید سه‌رۆك كۆمار و محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران جەختیان لە گرنگی ئەوە کردەوە کە عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکان لەگەڵ پێویستی کارکردن بۆ بەردەوامیدان بە هەموو ئەوانەی کە سەروەری و سەقامگیری و ئاسایشی وڵات دەپارێزن.
    نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی سه‌رۆك وه‌زیران له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كه‌بۆ ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی ناردووه‌، راگه‌یاند"هەردوو سەرۆک تاوتوێی ئەو پێشهاتانەیان کرد کە لە عێراق و ناوچەکە ڕوودەدەن و جەختیان لە گرنگی ئەوە کردەوە کە عێراق نەبێتە گۆڕەپانی ململانێیەکان لەگەڵ پێویستی کارکردن بۆ بەردەوامیدان بە هەموو ئەوانەی کە سەروەری و سەقامگیری و ئاسایشی وڵات دەپارێزن.
    هەر لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی گشتی وڵات تاوتوێ کرا لەگەڵ بەڕێوەچوونی جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت و خستنەڕووی پلان و پڕۆژەکانی حکومەت بۆ قۆناغی داهاتوو کە ئامانج لێی بەدیهێنانی گەشەپێدان و باشترکردنی بارودۆخی ژیان و خزمەتگوزارییە بۆ ڕۆڵەکانی گەلە بەڕێزەکەمان.