بهغدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران، بانکی ڕافیدەین و ڕەشیدی ڕێنمایی کرد بۆ گۆڕینی قەرزەکانی دەستپێشخەری گەنجانی “ریاده” بۆ ئەلیکترۆنی، جەختی لەسەر گرنگی دابینکردنی پاڵپشتی دارایی گونجاو بۆ ئەو قەرزانە کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا کەنووسینگهی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانهوە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیران سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد بۆ دەستپێشخەریی ڕیاده، کە بەڕێوەبەرانی بانكی ڕافیدەین و ڕەشید و ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران بۆ دەستپێشخەرییەکەی ڕیاده ئامادهبوون”.
لەكۆبوونهوهكهدا سەرۆک وهزیران ڕێنمایی بانکەکانی ڕافیدەین و ڕەشیدی کرد کە کار لەسەر دیجیتاڵکردنی قەرزەکان بکەن بۆ دەستپێشخەریی (ریاده) بۆ گەنجان، و کردنیان بە ئەلیکترۆنی، بەمەبەستی دەستەبەرکردنی شەفافیەت و خێراتر لە تەواوکردنیان.
هەروەها ئاڕاستەی کرد كهپێشنیازی پێویست پێشکەش بکهن بۆ ئاسانکاری ڕێکارەکانی دامەزراندنی بزنس و کۆمپانیا بچووکهكان، بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامییان، وجەختی لەسەر پێویستی بەدواداچوون بۆ پڕۆژەکانی دەستپێشخەری ڕیاده کردهوه بەمەبەستی دڵنیابوون لەسەرکەوتنی ئەم پڕۆژانە و بەشداریکردن لە بەردەوامیدانیان.
سودانی تهكهزی لهگرنگی پێشکەشکردنی پاڵپشتی دارایی گونجاو بۆ قەرزەکان كردهوه بۆ پڕۆژەکانی گەنجان کە بەشدارن لە دەستپێشخەریی (ریاده)، و لەبەرچاوگرتنی پڕۆژە بچووکەکان لە خشتەی بودجەی دواتری حکومەتدا.
ئاماژەی بەوەشکرد" دیجیتاڵکردنی قەرزی پڕۆژەکان یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەبازاڕکردنی بەرهەمەکانیان، جا چ لەسەر ئاستی ناوخۆیی بێت یان هەنادەرکردنی بەرهەمەکان بۆ دەرەوە، بە شێوەیەک کە لەگەڵ ئامانجەکانی حکومەتدا بگونجێت لەبواری زیاتر چالاککردنی کەرتی تایبەتدا.