به‌غدا-INA
ئەمڕۆ دووشەممە، حکومەتی عێراق ئەو هێرشەی ئەم دواییەی کە لەسەر سنووری سوریا و ئوردن ئه‌نجامدراوه، ئیدانە کرد.
باسم ئەلعەوادی وتەبێژی حکومەتی عێراق لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، ڕایگەیاند: حکومەتی عێراق ئیدانەی هەڵکشانه‌كانی بەردەوام دەکات، بەتایبەتی ئەو هێرشەی ئەم دواییە كه‌لەسەر سنووری سوریا و ئوردن ئه‌نجامدراوه، هەروەها بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ پێشهاتە ئەمنییە مەترسیدارەکان لە ناوچەکەدا ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی" لە کاتێکدا عێراق داوای راگرتنی خولگەی توندوتیژی دەکات، ئامادەیی خۆشی دووپاتدەکاتەوە بۆ کارکردن لەسەر داڕشتنی ڕێسای بنەڕەتی کە ناوچه‌كه له‌ده‌رئه‌نجامه‌كان بپارێزێت و ڕێگری لە فراوانبوونی بازنەی ململانێکان بكات.
وته‌بێژی حكومه‌ت راگه‌یاند" کاردانەوەکانی ئەم پێشهاتانە هەڕەشە لە ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی دەکەن، هەروەها هەوڵەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر‌و ماددە هۆشبەرەکان تێکدەدەن، و بازرگانیكردن و ئابووری و دابینکردنی وزە دەخاتە مەترسییەوە.