پێشبینیەکانی کەشوهەوای ڕۆژانی داهاتوو

ناوخۆ
  • 29-01-2024, 12:51
  • +A -A

    بەغداد/INA
    کەشناسی ئەمڕۆ ڕۆژی دووشەممە باری کەشوهەوای بۆ چوار ڕۆژی داهاتوو ڕاگەیاند.
    بەیاننامەی کەشناسی کەدەست ئاژانسی هەواڵی عێڕاقی کەوت وتی" سبەی ڕۆژی سێشەممە لە ڕۆژاوای ناوچەکانی ناوەڕاست  هەورو باران دەبارێت، پلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن، لەباکووریش هەوروسووکە باران دەبێت وبەفریش لە سەرچیاکان دەبارێت، لەباشووریش هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش بەرزدەبنەوە.
    چوارشەممەش لەناوەڕاست ساف دەبێت وهەندێک هەوریش دروست دەبێت، لبەباکووریش هەوراوی دەبێت و سووکەباران دەبارێت و بەفریش دەبارێت وپلەکانی گەرماش هەندێک بەرزدەبنەوە.
    ڕۆژی پێننجشەممە لەناوەڕاست لە بەشەکانی ڕۆژاوایدا هەورو باران دەبێت، پلەکانی گەرماش هەندێک دادەبەزن، لەباکووریش هەورو بارانی سووک دەبێت و لەبەرزاییەکانیش بەفردەبارێت،
    پلەکانی گەرماش دادەبەزن، لەباشووریش هەوروسووکە باران دەبێت وپلەکانی گەرماش نزیک ڕۆژی پێشتر دەبن.
    هەروەها ڕۆژی هەینی لەناوەڕاست و باکوور هەوروسووکەباران دەبێت بەتایبەتی لە بەشەکانی ڕۆژهەڵاتدا، لەباشووریش هەوردەبێت و پلەکانی گەرماش لەناوچەکانی ناوەڕاست نزیک ڕۆژی پێشتردەبن، بەڵام لەباکوور هەندێک نزمتردەبنەوە، لەباشووریش پلەکانی گەرما چەند پلەیەک نزمتردەبنەوە.