ئەنجومەنی باڵای دادوەری و گەنجینەی ئەمریکا تاوتووێی سزاکانی سەر کۆمپانیا عێراقییەکان دەکەن

سیاسی
  • 29-01-2024, 11:42
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    ئەمڕۆ دووشەممە، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا باسیان لە سزاکانی سەر کۆمپانیا عێراقییەکان کرد.
    لە ڕاگەیەندراوێکی ئەنجومەنی باڵای دادوەریدا، کە بەده‌ستی ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە، تێیدا هاتووە" فایق زێدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، پێشوازی لە برایان نیلسۆن یاریدەدەری وەزیری گەنجینەی ئەمریکا بۆ کاروباری تیرۆر و هەواڵگری دارایی کرد به‌ئاماده‌بوونی بەرپرسی کاروباری نوێنەرایەتی ئەمریکا لە عێراق، دەیڤید بێرگەر و به‌رپرسی به‌شی دادوەری لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا ئێلن ئەندریزی و شاندی یاوەری.
    لە کۆبوونەوەیه‌کدا هەردوولا باسیان لەو ڕێوشوێنە یاسایانه‌ و سزاکان کرد کە لەلایەن گەنجینەی ئەمریکا (OFAC) سەبارەت بە كه‌سه‌كان و کۆمپانیاکانی عێراق دەرچووە.