ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران: سیاسەتی دەرەوە تایبەته‌ ته‌نها بۆ حکومەتی فیدراڵ

سیاسی
  • 29-01-2024, 11:22
  • +A -A

    به‌غدا-INA
    زیا ناسری ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران، راگه‌یاند" سیاسەتی دەرەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی تایبەته‌ ته‌نها بۆ حکومەتی فیدراڵ.
    نەسیری لە پۆستێكدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه‌، ڕایگەیاندووه‌" بەپێی مادەی 110ی دەستووری عێراق، سیاسەتی دەرەوە و نوێنەرایەتی دیپلۆماسی تایبەته‌ ته‌نها بۆ حکومەتی فیدراڵی و هەرێمەکان مافی ئەوەیان نییە پێشێلی بکەن.
    هه‌روه‌ها وتی" بۆیە داوا لە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەم هاوکار بێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی ژیان و خزمەتگوزاری بۆ خەڵکی هەرێم و پرسی نوێنەرایەتی دەرەکی بۆ حکومەتی فیدراڵی جێبهێڵێت.