بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی سێ ئەندامی چەتە تیرۆریستییەکانی داعش لە بەغدا و ئەنبار و کەرکوک ڕاگەیاند.
شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا رایگەیاندوە:- بەپێی زانیارییە هەواڵگرییە وردەکان، بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی،بە هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی، توانیویانە (3) ئەندامی تیرۆریستی داعش لە قەزاکانی مەحمودییە و ڕومادی،و سەرگەران، لە سنوری پارێزگاکانی بەغدا و ئەنبار و کەرکوک دەستگیر کران،کە لەلایەن دەسەڵاتی دادوەری عێراقەوە بەپێی بڕگەکانی ماددەی ( 4/ تیرۆر) داواکرابوون.