بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،رایگەیاند :-کە کۆمپانیا حکومییەکان ڕۆڵێکی گرنگیان لە جەوهەری چاکسازی ئابووریدا هەیە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ڕایگەیاند: محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران سەرپەرشتی دووەم کۆبوونەوەی کرد، بۆ بەدواداچوون بۆ پرۆسەی داڕشتن و ڕێکخستنی کۆمپانیا حکومییەکان.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا"سودانی" باسی لە گرنگی ئەم پرۆسەیە و ئەو ڕۆڵە کرد، کە لە جەوهەری چاکسازی ئابووریدایە،و کۆمپانیاکان دەخاتە ژێر بنەما و ستانداردە ئابووری ڕاست.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- له میانی دیداره که دا "سودانی"جه ختی کردەوە کە ئەم هەنگاوه ئامانجی لێی زیادکردنی داهاتی نانەوتیە له بەڕهەم و داهاتی نیشتمانیدا.
بەیاننامەکە ڕوونیشیکردۆتەوە:-کە لە کۆبوونەوەکەدا کۆمەڵێک بڕیار و پرانسیپی گشتی لەخۆگرتبوو بۆ بەردەوامبوون لە چاکسازی دارایی و ئابووری کۆمپانیاکان بە شێوەیەک کە ئابووری نیشتمان سەقامگیر و بەهێزتر بکات.