بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی ناوخۆ ئاشکراکرد،کە مەلەفی ئەمنی لە سێ پارێزگادا ئامادەیە بۆ ڕەدەستکردنی بەپۆلیس .
عەمید "میقداد موسەوی " وتەبێژی وەزارەت و شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: هێزە عێراقییەکان توانای یەکگرتوو و ئامادەیان هەیە و پێویست بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ناکات.
ووتیشی:- ڕادەستکردنی مەلەفی ئەمنی لە پارێزگاکان لە وەزارەتی بەرگرییەوە بۆ ناوخۆ بەردەوامە.
ڕوونیشیکردەوە:- تا ئێستا وەزارەتی ناوخۆ مەلەفی ئەمنی لە 6 پارێزگار وەرگرتۆتەوە، بەم نزیکانەش لە سەڵاحەدین و ئەنبار و نەینەوا مەلەفی ئەمنی وەردەگیرێتەوە.
ڕاشیگەیاند :- کە ئەو خاڵە بەهێزانەی وەزارەت لەسەری بنیات نراوە بریتین لە توانا و پڕچەککردن و تەیارکردن و دابینکردنی پێداویستیەکان و وەزارەت توانایەکی گەورەی هەیە و ڕێگایەکی باشی بڕیوە لەبواری تەکنەلۆجیادا و تەکنیکی نوێ ، بە تایبەتی لە بواری رووبەرووبونەوەت دۆسیەکانی تاوان و کۆنترۆڵکردنی ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها گەشەپێدانی بێ وێنە لە کاری هەواڵگریدا.
هەروەک ووتیشی :- پێشکەوتنێکی گەورە لە کاری مەیدانیدا هەبووە، هەروەها خولی ڕاهێنانی چڕ و ئاست بەرز بۆ بەڕێوەبەرایەتیەکان کراوەتەوە و ڕاهێنانی بەرزیان بڕیوە، جگە لە بابەتی پڕ چەککردن و کەلوپەلی پێویست بەو پێیەی گرێبەستی زۆر لەوبارەیەوە کراوەن .