بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بەردەستبوونی 10 زەمالەی خوێندن لە بەکالۆریۆس و ماستەر لە زانکۆی ئۆکان لەتورکیا بۆ کەسانەی کە فەرمانبەر نین ڕاگەیاند.
فەرمانگەی توێژینەوە و پەیوەندییە ڕۆشنبیرییەکان لە وەزارەت لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتوو :- دواین وادە بۆ پێشکەشکردن ئەم زمالەیە ڕۆژی پێنجشەممە رێککەوتی2024/3/7.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:-زەماڵەکان پێکهاتون لە پێنج کورسی بۆ بڕوانامەی بەکالۆریۆس لە پسپۆڕییەکانی پزیشکی گشتی و دەرمانسازی و پزیشکی ددان،هەروەها پێنج کورسیش بۆ بڕوانامەی ماستەر لە بواری ئەندازیاری و بەڕێوەبردنی چاودێری تەندروستی و کارگێڕی کار دابەشکراون.