بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"فواد حسێن"جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لەگەڵ "ماوریتسیۆ کریکانتی" باڵیۆزی کۆماری ئیتاڵیا لە عێراق،پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دۆستی تاوتوێ کرد.
وەزارەتی دەرەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی تیایدا هاتووە :- ئەمرۆ یەک شەممە "فوئاد حسێن" جێگری سەرۆک وەزیران و وەزیری دەرەوە،لە نوسینگەی خۆی لە وەزارەت پێشوازی لە "ماوریتسیۆ کریکانتی" باڵیۆزی کۆماری ئیتاڵیا لە عێراق کرد .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانەی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی ئێستای نێوان هەردوو وڵاتی دۆست کرا، هەروەک باس لە ڕێگاکانی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئەو پەیوەندییانە بە شێوەیەک کە خزمەت بە خواستە هاوبەشەکان بکات و لە بەرژەوەندی هەردوو گەلی دۆست دابێت،جگە لە گفتوگۆکردن لەسەر کۆمەڵێک بابەت و پرس کە جێی بایەخی هاوبەشی هەردوو لا بوو لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.