شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی: تیرۆریستێکی مەترسیدار و شەش بازرگانی مادەی هۆشبەر لە بابل و نەجەف دەستگیرکران

ئەمنی
  • 28-01-2024, 18:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە ،شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی دەستگیرکردنی تیرۆریستێکی مەترسیدار و شەش بازرگانی مادەی هۆشبەری لە بابل و نەجەف  ڕاگەیاند.
    شانەکە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- بە پشتبەستن بە زانیاری هەواڵگری،هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی "بابل"ی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی هەواڵگری و ئاسایش لە وەزارەتی بەرگری توانیان یەکێک لە ئەندامانی باندە تیرۆریستیەکانی داعش کە پێشتر بەشداری زۆرێک لە تاوانە تیرۆریستییەکانی ناحیەی جورف نەسری کردوە و تەقەمەنی و چەکی بۆ  تیرۆریستان گواستۆتەوە.
    بەپێی بەیاننامەکە:- تاوانبار بەپێی بڕگەکانی مادەی (٤)ی یاسای دژە تیرۆر فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە، دەستگیرکردنەکەش لەڕێگەی بۆسەیەکی وردەوە بووە لە نێوان پارێزگای ئەنبار بۆ ناحیەی ئەسکەندەریە.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لەلایەکی تر هێزەکانی هەمان بەڕێوەبەرایەتی،بە هاوکاری بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و یەکەی بەرپەرچدانەوەی خێرا،دوو لە مەترسیدارترین بازرگانانی ماددە هۆشبەری دوای پێکدادانێکی توند لە پارێزگای کەربەلا دەستگیرکران،کە پێشتر فەرمانی دادوەرییان لە دژی دەرکرابوو  بەپێی بڕگەکانی مادەی (28)ی هۆشبەرەکان.
    هەر لەو چوارچێوەیەدا هێزەکانی بەڕێوبەرایەتی هەواڵگری و ئاسایشی نەجەف، بە هەوڵێکی وردی هەواڵگری و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی کۆنتڕۆڵی ماددە هۆشبەرەکان،چوار بازرگانی مادەی هۆشبەریان بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد،کە لەهەمانکاتدا چەند کەرەستە و نارنجۆک و چەکی سوکیان پێ بوو .