سەرۆکوەزیران:عێراق درێغی ناکات لە دەستپێشخەری بۆ وەستانەوە و هاوسۆزی لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی برا لە کاتی قەیرانەکاندا

سیاسی
  • 28-01-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران،دووپاتیکردەوە،کە عێراق درێغی ناکات لە دەستپێشخەریی وەستانەوە و هاودەنگی لەگەڵ سەرجەم براکانی لە قەیرانە جیاوازەکاندا.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە:- "محەممەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران پێشوازی لە شێخ "عەلی خەتیب " جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان و وەفدی یاوەری کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-لە میانی دیدارێکدا،سەرۆک وەزیران باسی لە دۆخی گشتی ناوچەکە کرد و جەختی لەوە کردەوە کە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەبێت کاربکات بۆ ڕاگرتنی شەڕی ناڕەوا و دڕندانەی دژ بە غەززە،پشتیوانی عێراقیشی بۆ فەلەستینییەکان و مافەڕەواکانیان دووپاتکردەوە،هەروەک تەئکیدی لەسەر یەک هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامی کردەوە لە بەرامبەر بە ڕووداوەکانی غەززە.
    هەر بەپێی بەیاننامەکە "سودانی " پاڵپشتی عێراقی بۆ لوبنان نوێ کردەوە لە بەردەوامیدان بە  پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات لە چەند ئاستێکی جیاوازدا ، هەروەک جەختیشی لەوە کردەوە کە عێراق درێغی ناکات لە دەستپێشخەری وەستانەوە و هاوسۆزی لەگەڵ هەموو براکانی لەهەل و مەرج و قەیرانەکانە جیاوازەکان .