وەزیری پیشەسازی واژۆی گرێبەستێک لەگەڵ سعودیا ڕادەگەیەنێت بۆ بەکارهێنانی تەکنەلۆجیایەکی سەردەمیانە لە پیشەسازی چیمەنتۆدا

ناوخۆ
  • 28-01-2024, 17:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە "خالید بەتاڵ " وەزیری پیشەسازی و کانزاکان،نیازی وەزارەتەکەی لە کردنەوەی ناوەندێکی توێژینەوەی هاوبەشی لەگەڵ سعودیا بۆ پەرەپێدانی کەرەستەی بیناسازی ئاشکرا کرد، هاوکات ئاماژە بەوە دەکات کە تەکنەلۆژیای مۆدێرن بەکاردەهێنرێت و کلینکەر لە پیشەسازی چیمەنتۆدا کەمدەکرێتەوە.
    "خالید بەتاڵ" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: وەزارەت گرێبەستێکی لەگەڵ کۆمپانیای چیمەنتۆی باکووری سعودیە ئیمزاکردوە کە لە پارێزگای بەسرەیە ،سەبارەت بە بەکارهێنانی تەکنەلۆژیای سەردەمیانە کە لە شاری نیۆم لە سعودیە بەکاردەهێنرێن، کە یەکێکە  لەتایبەتمەندییەکانی ئەم کۆمپانیایە.
    بەتاڵ ڕاشیگەیاند :-گفتوگۆکان بەردەوامن سەبارەت بە کردنەوەی ناوەندێکی توێژینەوەی هاوبەش بۆ پەرەپێدانی کەرەستەی بیناسازی، بەتایبەتی چیمەنتۆ،چونکە لە ئێستادا بووژانەوەیەکی گەورەی جیهانییە، لەکاتێکدا ئاڕاستەی جیهانی بەرەو کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کلینکەر دەڕوات.
    لە درێژەی قسەکانیدا  بەتاڵ وتی: کارێکی هاوبەش لەگەڵ کۆمپانیای باکووری سعودیە هەیە بۆ پەرەپێدانی هەندێک تەکنەلۆژیا و هەندێک بەدیل بۆ کەمکردنەوەی بەکارهێنانی کلینکەر لە پیشەسازی چیمەنتۆی عێراقدا.
    هەروەک خۆشحالێ خۆی بەهاتنی کۆمپانیاکانی کەنداو و عەرەبی و بیانی دەربڕی بۆ کارکردن لە عێراق.