مەندڵاوی داوای یەک هەڵوێستی عەرەبی و ئیسلامییەکان دەکات سەبارەت بە مەترسیانەی کە هەڕەشەن بۆ سەر ناوچەکە

سیاسی
  • 28-01-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمرۆ یەک شەممە "موحسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،داوای یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان کرد سەبارەت بەو مەترسیانەی کە هەڕەشە لە ناوچەکە دەکەن،هاوکات "شێخ عەلی خەتیب" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان،سەبارەت بەو پێشهاتانەی لە فەلەستین ڕوودەدەن هەڵوێستی عێراقی بەرز نرخاند.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەکەمی سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:- ئەمڕۆ یەک شەممە " محسین مەندەلاوی" سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران بە وەکالەت،لە نووسینگەی تایبەتی خۆی،بە ئامادەبوونی "عەلی حەباب" باڵیۆزی لوبنان لە عێراق،و پەرلەمانتار  "مستەفا سنەد"  پێشوازی لە شێخ "عەلی خەتیب" جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان کرد .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:-له میانەی دیدارەکەدا"مەندەلاوی"باسی له دیارترین مە ترسیەکانی بەڕدەم نەتەوەی ئیسلامی و ووڵاتانی ناوچەکەی لە هەلومەڕجی ئێستادا کرد،به تایبەتی ئەو تاوانانە کرد کە لەلایەن  داگیرکەڕی زایۆنی له دژی گەلی فەلەستین بەگشتی،و خەڵکی کەرتی غەززە بە تایبەتی، و پێشێلکارییە بەردەوامەکانی بۆ سەروەری لوبنان ئەنجامدەدرێت و کاردانەوەکانی لەسەر سەقامگیری ناوچەکە .
    مەندەلاوی جەختیکردەوە  لەسەر پێویستی یەکخستنی هەوڵ و هەڵوێستە عەرەبی و ئیسلامییەکان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەم هەڕەشە و مەترسیانە.
    لە بەرامبەردا جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای ئیسلامی شیعەکان لە لوبنان ڕایگەیاند:- هەموو لایەک حساب بۆ عێراق دەکەن بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکانی ناوچەکە، کە بەغدا ڕۆڵێکی سەرەکی و ناوازەی هەبوو لە نزیککردنەوەی دیدگاکانی نێوان وڵاتانی عەرەبی و ئیسلامی.
    هەروەک ستایشی "هەڵوێستە فەرمییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران و حکومەتی عێراقی کرد سەبارەت بەو پێشهاتانەی کە لە غەززە ڕوودەدەن.