بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،فەرمانیکرد کە سبەی کاتژمێر دووی پاشنیوەڕۆ دەوامی فەرمی فەرمانگەکان کۆتایی پێبێت.
ئەمینداریەتی گشتی ئەنجوومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە :-"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،بڕیاریدا کە سبەی دووشەممە،دەوامی فەرمی لە سەرجەم دامودەزگا فەرمییەکان،تا کاتژمێر ٢ی پاشنیوەڕۆ بێت،ئەمە بەمەبەستی ڕەخساندنی دەرفەت بۆ فەرمانبەران و کارمەندانی حکومی کە پاڵپشتی هەڵبژاردەی نیشتمانیمان بکەن لە یارییەکەی بەیانی بەرامبەر هەڵبژاردەی ئوردن لە جامی نەتەوەکانی ئاسیا.
لەکۆتایی بەیاننامەکەدا :- سەرۆک وەزیران هیوای ئەوە دەخوازێت هەڵبژاردەی نیشتیمانی بەردەوام بێت لە سەرکەوتنەکانی لە پاڵەوانێتییەکەدا تا کۆتایی بردنی جامەکە .