عەوادی : ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە وادەی حکومەتی ئێستا کۆتایی دێت

سیاسی
  • 28-01-2024, 16:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"باسم عەوادی" وتەبێژی حکومەت ڕایگەیاند،کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یەکێکە لە بڕگەکانی بەرنامەی حکومەت،هەروەک لە یەکەم کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای سەربازی بە سەرپەرشتی سەرۆک وەزیران بە فەرمی باس لەکۆتاییگاتن بەڤئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کراوە.
    "عەوادی" بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- دەستپێکردنی کارەکانی لیژنەی باڵای هاوبەشی سەربازی نێوان عێراق و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی خەونێکی زۆر گەورەبوو، بەو پێیەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ساڵی 2014 دامەزرا و ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیش لە ساڵی 2018 کۆتایی هات،و لەو بەروارەوە هاوپەیمانییەتیەکە لە ناوخۆی عێراقدا هەیە،ئاماژەیە بۆ ئەوەی جێی خۆیەتی دەست بکرێت بە لێکۆڵینەوە لە داهاتووی هاوپەیمانییەکە و داڕشتنی نەخشەڕێگایەکی نوێ و ڕێککەوتنی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بچێتە قۆناغێکی نوێی هاوکاری دوولایەنە لەبری هاوپەیمانییەکە.
    راشیگەیاند :- دوای چەندین ساڵ ، ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێویستی بە گفتوگۆ و لێکۆڵینەوە هەیە ، لێکۆڵینەوە لەسەر ئاستی هەڕەشە و مەترسییەکان و پەرەپێدانی تواناکانی شەڕ و ڕاهێنان و هەواڵگری و چەکسازیی، بۆئەوەی هێزە عێراقییەکان  بتوانن ئەرکی نیشتمانی خۆیان بۆ پاراستنی خاکی عێراق جێبەجێ بکەن، هەروەک دیارە کە ناتوانێت هاوپەیمانییەکە بۆ ماوەیەکی نادیار بمێنێتەوە.
    عەوادی ووتیشی :- محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران لە کۆنفرانسی داڤۆس لە دوو وتاری زۆر دیاردا ئاماژەی بە دوو بابەتی گرنگ کرد،ئەوانیش کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کە پێویستە بۆ سەقامگیری عێراق، هەروەها دوای کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، مانەوە و بنیاتنانی پەیوەندییەکی دۆستایەتی ئەرێنیە لەگەڵ هێزەکانی هاوپەیمانان.
    ئاماژەی بەوەشدا :-کە دوو ئامانجەکە بریتین لە سەقامگیری عێراق و پەیوەندی یەکسان لەگەڵ وڵاتانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، هەروەها جێبەجێکردنی بەرنامەی حکومەت،بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە کۆتاییهێنان بە ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یەکێک بوو لەو خاڵانەی بەرنامەی حکومەت کە حکومەت بەڵێنی دابوو.
    هەروەک ووتیشی :- گفتوگۆ لە نێوان هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق بە سەرۆکایەتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران دەستیپێکرد، بەو پێیەی کۆتایی ئەرکی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە عێراق لەسەر ڕێڕەوی خۆی دانرا.
    ڕوونیشیکردەوە:-کە سەرۆک وەزیران ، بەڵێنیداوە کە ئەرکی هاوپەیمانییەکە لە ماوەی حکومەتەکەی ئەودا کۆتایی دێت .