بەغداد-INA
ئەمرۆ یەک شەممە "شاخەوان عەبدوڵڵا"جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەران،بەردەوامبوون لە ڕێکارە یاساییەکان سەبارەت بە ڕەشنووسی هەموارکردنەوەی یاسای موختارەکان پشتڕاستکردەوە.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایداڕایگەیاندووە:- ئەمرۆ یەکشەممە "شاخەوان عەبدوڵڵا" جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆبوونەوەیەکی فراوانی لەگەڵ وەفدی موختارەکان لە عێراق ئەنجامدا .
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-لە کۆبوونەوەکەدا باس لە کارەکانی ئەم توێژە گرنگە و دەستەبەرکردنی مافەکانیان کرا بەمەبەستی زیاتر هاندانیان بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان لە چوارچێوەی سنوری ناوچە و کارەکانیان، هەروەها بەرزکردنەوەی ڕۆڵی موختارەکان وەک پەیوەندییەک لەنێوان هاوڵاتی و حکومەتدا.
بەگوێرەی بەیاننامەکە"شاخەوان عەبدوڵڵا"جەختی لە رێنماییەکانی ئەنجومەنی نوێنەران کردەوە بۆ بەردەوامبوون لە ڕێکارە یاساییەکان سەبارەت بە ڕەشنووسی یاسای هەموارکردنەوەی یاسای موختارەکان ژمارە (13)ی ساڵی 2011.