بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە ،بەڕێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئەنبار، دەستگیرکردنی دوو بازرگانی لە شاری ڕومادی بە 80 هەزار حەبی کاپتاگۆنەوە ڕاگەیاند.
عەمیدی مافپەروەر"ئەکرەم مشعان تورکی ڕاشد" بەڕێوەبەری بەرێوەبەرایەتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکان لە پارێزگای ئەنبار،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: بەڕێوەبەرایەتی ماددە هۆشبەرەکانی ئەنبار دوو بازرگانی مادەی هۆشبەری بە 80 هەزار حەبی کەپتاگۆنەوە لە شاری رومادی دەستگیرکردوە.