فایق زیدان لەگەڵ باڵیۆزی کوەیت تاوتوێی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەکەن

سیاسی
  • 28-01-2024, 14:00
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە" دادوەر فایق زیدان " سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری،لەگەڵ "تاریق عەبدوڵڵا فەراج " باڵیۆزی کوەیت لە عێراق سەبارەت بە هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵات گفتوگۆیانکرد.
    ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندوە:- ئەمڕۆ"دادوەر فایق زەیدان " سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری،پێشوازی لە "تاریق عەبدوڵڵا فەراج "باڵیۆزی کوێت کرد.
    وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- لە دیدارێکدا دادوەر "زیدان و باڵیۆزی کوێت " تاوتوێی هاوکارییە دادوەرییەکانی نێوان هەردوو وڵاتیان کرد.