بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،وەزارەتی نەوت ڕایگەیاند:-کە داهاتی کۆتایی بۆ بڕی هەناردەکراوی نەوت بۆ مانگی کانوونی یەکەم زیاتر لە هەشت ملیار دۆلار بووە.
وەزارەتی نەوت لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا رایگەیاندوە :-بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی یەکەم ڕابردوو،بەپێی ئاماری کۆتایی کە لەلایەن کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراقی (سۆمۆ) بڵاوکراوەتەوە :-بڕی (108) ملیۆن و (56) هەزار و (590) بەرمیل بووە، کە داهاتەکەی دەگاتە بڕی (8) ملیار و (311) ملیۆن و (34) هەزار دۆلار.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە:- کۆی گشتی بڕی هەناردەی نەوتی خاو بۆ مانگی کانوونی یەکەم لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق بڕی (107) ملیۆن و (592) هەزار و (532) بەرمیل بووە، کە تیایدا بڕی (464) هەزار و (58) بەرمیل هەناردەی وڵاتی ئوردن کراوە.
بەیاننامەکەی وەزارەتی نەوت روونیشیکردۆتەوە :- کە تێکڕای نرخی یەک بەرمیل نەوت بە (76,914) دۆلار فرۆشراوە.
وەزارەتی نەوت لەبەیاننامەکەدا ئەوەشی خستۆتەروو :-کە ئەو بڕەی هەناردەکراوە لەلایەن (44) کۆمپانیای نێودەوڵەتییەوە لە چەند وڵاتی جیاواز بارکراون لە هەریەک لە بەندەرەکانی بەسرە و خور زوبێر و هەروەها لە بەندەری جەیهانی تورکیا و کۆگاکانی عەمبارکردن لە کەرکوک لەرێگای تانکەرەوە.
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات