وەزارەتی بازرگانی:چەند ناوەندێکی بازاڕکردن بەنرخی پاڵپشتیکراو بەبۆنەی مانگی رەمەزان لە تەواوی پارێزگاکان دەکرێتەوە

ناوخۆ
  • 28-01-2024, 13:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە،کۆمپانیای گشتی بازرگانی خۆراک،لە وەزارەتی بازرگانی،وادەی کردنەوەی دوو ناوەندی بازرکردن لە بەغدای پایتەختی ڕاگەیاند، هاوکات ئاماژە بەکردنەوەی ناوەندی تری بازرکردن بە نرخی  پاڵپشتیکراو لە سەرجەم پارێزگاکان دەکات.
    "لمی موسەوی" بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیاکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:ناوەندی بازاڕکردن دەبێتە (هایپر مارکێت)، و لە مانگی ڕەمەزانی پیرۆزدا دەکرێنەوە، لەگەڵ دوو ناوەندی تر لە بەغدای پایتەخت لە هەردوو لای کەرخ و ڕەسافە.
    ڕاشیگەیاند :- ئەو پارێزگایانەی بڕیاڕە ئەو ناوەندە بازاڕکردنەی تێدابکرێتەوە ، یەک لە دوای یەک ناوەندی بازارکردنیان تێدا دەکرێنەوە.
    ئاماژەی بەوەشدا :- کە لە هەر پارێزگایەکدا لانیکەم یەک ناوەندی بازرکردن بەنرخی پاڵپشتیکراو دەکرێتەوە.
    ووتیشی :-زنجیرەیەک ناوەندی بازارکردن لە ساڵی 2024دا بە ڕێککەوت لەگەڵ بەغدا و پارێزگاکان دەکرێنەوە.