بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە، وەفدێکی ئەمنی بەسەرۆکایەتی "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا"سەردانی پارێزگای نەینەوای کرد .
وەزارەتی بەرگری لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا هاتووە :- ئەمڕۆ یەک شەممە ، فەریقی یەکەم " لیوا روکن "عەبدولئەمیر ڕەشید یاروڵڵا " سەرۆکی ئەرکانی سوپا،بە یاوەری جێگری ئەرکانی سوپا بۆ کارووباری ئۆپەراسیۆنەکان و فەرماندەی هێزی زەمینی گەیشتە پارێزگای نەینەوا.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-یاروالله کۆبونەوەیەکی ئەمنی بەرفراوانی ئەنجامدا بۆ هەڵسەنگاندنی دۆخی ئەمنی پارێزگاکە، کە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکان و تیمەکان و دەزگا ئەمنییەکانی پارێزگاکە ئامادەیبوون.