سەرۆک وەزیران جەخت لەوە دەکاتەوە کە نابێت سودمەندانی پارەدانی ئەلیکترۆنی بارگرانی داراییان لەسەر درووستبکرێت بەناچارکردنیان بەپێدانی پارەی زیادە

سیاسی
  • 28-01-2024, 12:30
  • +A -A

    بەغداد-INA
    ئەمڕۆ یەکشەممە"محەممەد شیاع سودانی"سەرۆکوەزیران، جەختی لەوە کردەوە،کە ئەو هاووڵاتیانەی سوودمەند دەبن لە پارەدانی ئەلیکترۆنی،نابێت هیچ بارگرانی یەک لەسەر  داراییان دروستبکرێت و سوی زیادەیان لێ وەربگیرێت.
    نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران، لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتوو:- ئەمڕۆ "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆک وەزیران،سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد بۆ پرسی ڕێکارەکانی حکومەت بۆ گواستنەوە و  پارەدارکردنی ئەلیکترۆنی، کە بە ئامادەبوونی پارێزگاری بانکی ناوەندی، و ڕاوێژکارانی سەرۆکوەزیران بۆ کاروبارەکانی ستراتیژی و ئابووری و بانکی و بەڕێوەبەری گشتی پارەدان لە بانکی ناوەندی،و بەڕێوەبەرانی ژمارەیەک بانکی حکومی بەڕێوەچوو .
    وەک بەیاننامەکە ئاماژە پێداوە :-لە کۆبوونەوەکەدا باس لە میکانیزمەکانی پاراستنی هاووڵاتیان و مافەکانیان کراوە،
    لەو ڕوانگەیەشەوە سەرۆک وەزیران  جەختی کردەوە لەوەی کە ئەو هاووڵاتیانەی سوودمەند دەبن لە پارەدانی ئەلیکترۆنی، نابێت هیچ بارگرانیەک لەسەر هاوڵاتی یان  هیچ بارگرانییەکی دارایی زیادە لەسەر هاوڵاتی دروست بکرێت، بەتایبەتی لە مامەڵەی ڕۆژانە و پارەدانی ئاسایی.
    هەروەک جەختی لە گرنگی و خێراکردن لە  ڕێکارەکانی گۆڕینی پارەی کاش بۆ پارەدان بە کارتی ئەلیکترۆنی کردەوە،لە دامەزراوە جیاوازەکانی کەرتی گشتی و تایبەتدا.
    هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە :- لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەسەر ئەو سوە بانکیانە کرا ، کە لەلایەن دامەزراوە بانکییەکانەوە وەردەگیرێن، بە مەبەستی گەیشتن بە ئامانجەکانی حکومەت لە چاکسازی لە کەرتی دارایی و بانکیدا.