بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە،دەستەی خانەنشینی نیشتمانی،چەبد پلانێکی ڕاگەیاند:-بۆ ئاسانکاری و خزمەتکردنی هاوڵاتیان،هاوکات خستنەرووی ئەپڵیکەیشنێکی تەلەفۆنی رادەگەیەنێت لەچوارچێوەی خزمەتگوزاری نوێ.
"ماهر حسێن ڕەشید" سەرۆکی دەستەکە،بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند:- دەستەکە بەرەو ئاسانکاریی لە ڕێکارەکان هەنگاو دەنێت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاووڵاتیان لە چوارچێوەی ڕێنماییەکانی"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران.
سەرۆکی دەستەکە ووتیشی:- ئاسانکردنی ڕێکارەکان لە زۆر ڕووەوە دەست پێدەکەین، لەوانە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای زانیاری، ئاسانکاری لە پرسەکانی پەیوەست بە کارگێڕی،و پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری زیاتر لە پارەدانی ئەلیکترۆنی،خەرجکردنی بڕە پارەکان لە ڕێگەی کارتی پارەدانی ئەلیکترۆنی، وەک پێدانی جیاوازی موچە،بڕە پارەی کۆتایی خزمەتی خانەنشین و پاداشتی کەڵەکەبوو یان کۆبو و گەیاندنی ناسنامەی خانەنشینی بۆ ئەوانەی پەیوەندیدارن بەو پرسە.
ئاماژەی بەوەشدا :- دەستەکە سیاسەتێکی تایبەتی هەیە لە ئەمساڵدا، کە پەیوەستە بە دروستکردنی ئەپڵیکەیشنی تەلەفۆن و بەکارهێنانی لە مامەڵەکاندا بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بە هاوڵاتیان.
شایانی باسە دوێنێ شەممە، بە پاڵپشتی "محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران،چالاکییەکانی ستراتیژی حکومەت بۆ ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکان دەستیپێکرد، ئەم رێکارانەش خۆی لەو چوارچێوەیەدا دەبینێتەوە.