بەغداد-INA
ئەمڕۆ یەکشەممە"ساڵح حەسناوی" وەزیری تەندروستی ، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی تەندروستی عەرەبی کرد،بۆ ئامادەکاری و وەڵامدانەوەی فریاگوزاری، هاوکات دووپاتی کردەوە کە بەغدا لە دانیشتنی داهاتوودا میوانداری کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەب دەکات.
"حەسناوی " بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئامانجی سەرەکی ئامادەبوونی لیژنەکە ئامادەکردنی پلانێکی عەرەبییە کە لە دانیشتنی داهاتووی ئەنجومەنی وەزیرانی تەندروستی عەرەبیدا پەسەندی دەکات، کە لە مانگی نیسانی داهاتوودا لە بەغدای پایتەخت بەڕێوەدەچێت، لەسەر چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ قەیرانەکان،جا قەیرانی جەنگ بێت، وەک لە غەززە و سودان و یەمەن، یا ئامادەکاری بۆ ڕووداوە سروشتییەکان کە ڕەنگە ڕووبدات.
"حەسناوی " جەختیشی کردەوە:- کە عێراق سەرۆکایەتی ئەم کۆبوونەوەیە و لیژنەکە دەکات و دڵنیایە کە حکومەتی عێراق و وەزارەتی تەندروستی لە خزمەت ئەنجامی کۆنفرانسەکە دادەبن.
ووتیشی:- بەغدای پایتەخت میوانداری شارەزایانی فریاگوزاری لە جیهانی عەرەبی و نوێنەرانی وەزارەتی تەندروستی وڵاتانی عەرەبییەکانی دەکات،کە دڵخۆش دەبین بە ئامادەبوونیان.
روونیشیکردەوە :- کە ئامادەبوونیان گرنگە بۆ ئاگاداربوون لە واقیعی شارستانی بەغدا و ژیانی کۆمەڵایەتی و ئەو سەقامگیرییە ئەمنییەی کە لە وڵات هەیە.
ئەوەشی خستەروو :- کە هەڵوێستی عێراق زۆر ڕوونە سەبارەت بەوەی لە غەززە ڕوودەدات ،لەو ڕوانگەیەوە حکومەتی عێراق یەکەم وڵات بوو کە لەڕێگەی مانگی سووری عێراقیەوە هاوکاری ڕەوانەی غەززە کرد.