بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، هێزەکانی حەشد دەستگیرکردنی شانەیەکی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا ڕاگەیاند.
لە بەیاننامەیەکی هێزەکانی حەشد کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە: هێزێکی هەواڵگری و زانیاری لە بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی هێزەکانی حەشد لە پارێزگای نەینەوا توانیان ئەندامانی شانەیەکی تیرۆریستی لە پارێزگای نەینەوا دەستگیربکەن.
وەک بەیاننامەکە ئاماژە پێداوە :-لە ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنیدا، دوای بەدواداچوونی ئەمنی،توانیان شانەیەکی تیرۆریستی کە لە 4 ئەندام پێکهاتبووو لە ناوچەکانی (سەلامیە، بەعوێزە، تلرمان ، کەرامە ) لە سنوری پارێزگای نەینەوا دەستگیریان بکەن.