بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"محەممەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران رایگەیاند:- کە ئەنجوومەنی باڵای خانمان بەم زووانە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیران لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-ئەمڕۆ شەممە"محەمەد شیاع سودانی" سەرۆکوەزیران، پێشوازی لە کۆمەڵێک ژنی بازرگان لە عێراق کرد.
بەپێی بەیاننامەکە :- لە سەرەتای دیدارەکەدا"سودانی " جەختی لە خواستی حکومەتەکەی کردەوە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی بازرگانی بۆ ژنان،کە ژنان بەرگەی زەحمەتی زۆریان گرتووە لە مێژووی هاوچەرخی عێراقدا، هەروەها نوێنەرایەتی تەواوی کۆمەڵگەی عێراقیان کردووە وەک ئەوەی بەتوندترین و ناسەقامگیرترین هەلومەرجدا تێپەڕیون، بۆ دابینکردنی خواستەکانی خێزانەکانیان و باری سەر شانی خێزانەکانیان ، ئەمەش شتێکی ئاساییە لە وڵاتێکی وەک عێراقدا کە مێژوویەکی شەرەفمەندانەی هەیە بەشداری ژنان لە ژیانی گشتیدا، و ئێمە ئەکادیم و نووسەر و شاعیر و ژنانی جیاوازمان لە بوار و پیشە جیاوازەکاندا هەیە.
"سودانی " ڕاشیگەیاند:-چاکسازییە ئابوورییەکان و هەنگاوە کاریگەرەکان لە لایەنی دارایی و بانکی بایەخێکی ناوازەیان داوە بە پرسی پاڵپشتیکردنی کەرتی بازرگانی بۆ ژنان و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ ژنانی عێراقی لە کەرتی تایبەتدا، جەختیشی کردەوە کە ژینگەی بازرگانی لە عێراق ئاسان نەبوو، کە بەدەست بیرۆکراسی و گەندەڵیەوە دەیناڵاند،بڕیاری بێوێنە دەرچووە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتی تایبەت، بەتایبەتی کە کۆمەڵگا ڕووبەڕووی کێشەی بێکاری دەبێتەوە بەتایبەتر لەنێو ژنان لە ڕێژەیەکی زیاتر لە پیاوان.
هەروەک "سودانی " جەختیشی لەوە کردەوە کە دەستەبەرکردنی هەلی کار بۆ ژنان تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەستە بە پەرەپێدانی کۆمەڵگەی ژنانی بازرگان و دابینکردنی ئاسانکاری پێویست بۆیان ، کە ئەنجومەنی باڵای خانمان بەم زووانە یەکەم کۆبوونەوەی خۆی ئەنجام دەدات، هاوشانی ئەنجومەنی پەرەپێدانی کەرتی تایبەت، کەبەشێکی گرنگ لە چالاکییەکانی بۆ ژنان تەرخان بکات، تەئکیدیشی لە بەرەوپێشبردنی لە کەرتی تایبەت، و رووبەرووبونەوەی گەندەڵی لە وەزارەتەکانی دەوڵەت کردەوە، کە پایەکی سەرەکییە و ڕێگە خۆش دەکات بۆ خۆبەخشی و دروستکردنی دەرفەتەکان لە بازاڕی عێراقدا، بۆ ژنان و پیاوان، لە ڕێگەی گەشەپێدانی بەردەوام لەسەر بناغە پتەوەکانی چاکسازی دارایی و ئابووری و بانکی.
هەر بەگوێرەی بەیاننامەکە لەکۆتاییدا دیدارەکەدا سەرۆک وەزیران گوێی لە بۆچونەکانی خانمانی بازرگان گرت، کە دیارترین ئاستەنگەکانی بەردەم کارەکانیان لەخۆگرتبوو، جگە لە پێشنیارەکانیان و چالاکییە هەمەچەشنەکانیان لە بواری بازرگانیدا.