بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە،فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵی ئازادکردنی سێ کچی لە ناو ماڵێکدا لە ناوچەی حوسێنیە لە بەغدا ڕاگەیاند.
فەرماندەیی پۆلیسی فیدراڵ لە بەیاننامەیەکدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی،تیایدا ڕایگەیاندووە:-یەکەیەک لە هێزەکانی پۆلیسی فیدراڵی توانیان سێ کچ ڕزگار بکەن کە لە ماڵێکدا لە ناوچەی حوسێنییە لە بەغدا دەستبەسەر کرابوون.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :- بەپێی زانیارییە ئەمنییەکان، ئەو سێ کچە بەهۆی کێشەی خێزانیەوە بە زنجیر و قوفڵ لەناو ماڵەکەی خۆیان لایەن براکانیانەوە بەسترابوونەوە.
بەیاننامەکەی پۆلیسی فیدالی ڕوونیشیکردۆتەوە :- دەستبەجێ هێزێک لە لیوای 20ی پۆلیسی فیدراڵی جوڵەیان پێکرا بۆ کۆنترۆلکردنی دۆخەکە لەسەر بنەمای هەوڵە هەواڵگرییەکان کە پێشوەختەپێاندرابوو، لەئەنجامدا دوای هەڵکوتانەسەر ماڵەکە ، کچە دەستبەسەرکراوەکان ئازادکران .
بەیاننامەکەی پۆلیسی فیدراڵ ئەوەشی خستۆتەسەر :- کە بە پێی زانیارییە سەرەتاییەکان دەریانخستووە کە کچەکان نیشانەی لێدان وتوندوتیژی بەسەر جەستەیانەوە دیاربوو و بەشێوەیەکی زۆر قەیزەوەن و نامرۆڤانە مامەڵەیان لەگەڵ کرابوو ، دوای دەستگیرکردنی تۆمەتباران کە سێ برابوون، پۆلیس دۆسیەکەی ئاراستەی لایەنی پەیوەندیدارکرد تا بەپێی یاسا مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت .