بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"عەقیل خەزعەلی " ڕاوێژکاری سەرۆک وەزیران،بەئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) راگەیاند :- سەرۆکی لیژنەی ئاساییکردنەوەی ڕێکارەکانی حکومەت،بە وردی ستراتیژی حکومەتی بۆ ئاسانکردنی خزمەتگوزارییەکانی خستۆتەروو،دەشلێت:- ئەم ئامانجە لە بەرژەوەندی گەشەپێدانە و ناوبانگی عێراق لەسەر ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی بەرز دەکاتەوە.
ڕاشیگەیاند :- کە ستراتیژیەتی حکومەت بەرزکردنەوەی ئاستی ئادائی دام و دەزگاکانی جێبەجێکردنە وەک پایەکی گرینگ و سەرەکی دەوڵەت ، هەروەک ئەولەویاتی سەرەکی رووبەرووبونەوەی گەندەڵی و هەژاری و بیکاری و چاکسازیکردنە لەسێکتەری ئابوری و دارایی و کارگێری و خزمەتگوزاری .
ووتیشی :- ئێمە بەروونی ئاگاداری ئەو بۆشایی و ئاستەنگانەین کە دەوری واقعی عێراق دەدەن لەبواری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی و داراییدا ،ئەم بۆشاییەش لە دەرەنجامی کەڵەکەبوونی ساسەتی هەڵە و دواکەوتوو بووە کە لەئەنجامی پاشکەوتووی ئیداریی هاوڵاتیان ماندوو شەکت بوونە ،
لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ڕاوێژکارەی سەرۆک وەزیران وتی: دیدگای ئێمە سادەکردنی ڕێکار و خزمەتگوزارییەکانی حکومەتە لەسەر بنەمای فەلسەفەیەکی ئیداری و بەهای نیشتمانییەکان لە چوارچێوەی ئامانجە بەرزەکاندا کە ئامانجیان بنیاتنانی دامەزراوەی کاریگەرە کە خزمەت بە هاووڵاتی بکات دوای دەیان ساڵ لە دابەزین و تەمبەڵی لە سیستەمی ئەدای کارگێڕیدا و شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری ڕۆژانەی وەزارەتەکانی دەوڵەت بەهێز بکرێت، سەرەرای بەهێزکردنی توانا مرۆییەکان لە دامەزراوەکانی حکومەت .