بەغداد-INA
ئەمرۆ شەممە "لیوا عومەر وائیلی " سەرۆکی دەستەی دەروازە سنوورییەکان، جەختی لەسەر پێویستی توندکردنەوەی کۆنترۆڵی دەروازەکان کردەوە.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەکەدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە:-بە مەبەستی بینینی جوڵە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و پابەندبوونی بەڕێوەبەرایەتیەکان بە ڕێنماییەکانی حکومەت "وائیلی " سەردانێکی مەیدانی بۆ دەروازەی سنووری مونزوریە ئەنجامدا.
لە سەردانەکەیدا وائیلی کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ بەرێوەبەرایەتی و کارمەندان و دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان ئەنجامداو گفتوگۆیانکرد لەسەر گرنگترین ئەو ئامادەکارییەکانەی کە دەبێت پێشوەختە لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان چارەسەر بکرێن.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە:- سەرۆکی دەستەکە گەشتێکی مەیدانی بۆ دەروازەکە ئەنجامدا و تیایدا وردبینی لە بارەکان و ئامێری سۆنار و کۆکردنەوەی باجی گومرگی کرد و وردبینی لە بەڵگەنامەی ئەلیکترۆنیەکان کرد ،هەروەک وائیلی لەگەڵ ژمارەیەک لە شۆفێرانی بارهەڵگر کۆبویەوە و گوێی لە پێداویستییەکانیان گرت و ڕێنمایی کردن بۆ چارەسەرکردنیان.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە:- وائیلی لەتەواوی دیدار و کۆبونەوەکانی جەختیکردۆتەوە لەسەر توندکردنەوەی کۆنترۆڵی دەروازە و بەندەرەکان بۆ ڕێگریکردن لە هاتنە ناوەوەی هەر کەسێکی بێ مۆڵەت و چڕکردنەوەی پشکنینی خەڵک و جانتا و بارهەڵگر و کاڵاکان و ڕێگەنەدان بە دەرچوون و هاتنە ژوورەوەی هەر کەسێک یان ئۆتۆمبێلێک جگە لەوەی دوای ئەوەی ڕێکارەکانی پشکنینی بەسەردا جێبەجێکرابێت بۆ ڕێگریکردن لە قاچاخچێتی بە مەبەستی پاراستنی ئاسایش و سەلامەتی هاوڵاتیان.