بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە"سالح حسناوی " وەزیری تەندروستی ،دووپاتی کردەوە کە وەزارەت بەردەوامە لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ هاوڵاتیان ئاسانکردنی ڕێکارەکان.
"حەسناوی" لەمیانی بەشداریکردنی لە کۆنفرانسێکدا کە ئامانج لێی ئاسانکردنی ڕێکارەکانی حکومەت بوو لەکەرتی تەندروستی، کە لەژێر ناونیشانی "خزمەت”بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)، ڕاگەیاند :-لە کاتی کۆنفرانسەکەدا،دەستکەوتەکانی وەزارەت خرانەروو، لەنێویاندا وەزارەتی تەندروستی جەختی لەوە کردەوە،کە بەردەوام دەبێت لە ئاسانکردنی ڕێکارەکان لە پرسە جۆراوجۆرەکانی پەیوەست بەوەوە لە چوارچێوەی ئەو خزمەتگوزارییانەی پێشکەش بە هاووڵاتیان دەکرێن لەکەرتی تەندروستی.
ڕاشیگەیاند :-کە لەو چوار چێوەیەدا بەردەوامین لە بەرنامەکانمان لەنێویاندا کردنەوەی تۆماری ئەلیکترۆنی بۆ حجزکردنی وادە لە لیژنە پزیشکییەکان، کە بریتییە لە دەرکردنی ڕاپۆرتی پزیشکی، و پشکنینی تۆماری دەرمانەکان.
وەزیری تەندروستی ووتیشی :- ئەوەی لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەش کرا بە "سەرەتای گۆڕانکاری بۆ حکومەتی ئەلیکترۆنی" وەسف دەکرێت.