بەغداد-INA
ئەمڕۆ شەممە، وەزارەتی گواستنەوە هەوڵەکانی بۆ بەیەک گەیاندنی پڕۆژەکانی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری فاو دووپاتکردەوە لەڕێگەی بەهێزکردنی بەلەمی دەریایی بە کەشتییە نوێیەکان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی وەزارەتی گواستنەوە لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی ، تیایدا ڕایگەیاند، "وەزارەت پێداگیرە لەسەر بەروپێشبردنی کەشتی گەڵیە دەریاییەکانی و بە کەشتی نوێ بەهێزیان بکات، هەروەها پەیوەندی بە وەزارەتی پلاندانانەوە هەیە سەبارەت بە دروستکردنی 13 کەشتی بۆ کۆمپانیای گشتی گواستنەوەی دەریایی کە شەشیان لە چوارچێوەی بودجەی وەبەرهێناندان،دوویان لەسەر بودجەی تشغیلی و پێنجیان لە ڕێگای قەرزی ژاپۆنیەوەیە.
وەک بەیاننامەکە ئاماژەی پێداوە :-کە خاوەنی شەش کەشتیە، کە سێ کەشتییان توانای 14 هەزار تەنیان هەیە، یەکێکیان توانای 10 هەزار تەنی هەیە، دوو کەشتیش بە تۆنێکی جیاوازە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە وەزارەت لە پرۆسەی ئەنجامدانی گفتوگۆی نوێدایە بۆ بەهێزکردنی کەشتیەکانی تا هاوسەنگ بێت ،لەگەڵ پڕۆژەکانی ڕێگای گەشەپێدان و بەندەری فاو و ئوم قەسر، هەروەک کۆمپانیای گشتی بۆ گواستنەوەی دەریایی مۆڵەتی چوونە ژوورەوەی بۆ هەموو بەندەرەکانی جیهان بەدەستهێناوە.